وادەی هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن دیاریكرا

كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات و تێیدا بڕیاردرا ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتو هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەبچێت 

بەگوێرەی زانیاریەكان كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات كە تیایدا بڕیاردرا " لە رۆژی 14ی ئەیلولی داهاتودا هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بەڕێوەدەچێت".

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوای بەڕێوەچونی ئەو پرۆسەیە، لە قۆناغی دوەمدا دوەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەبەسترێت.



PM:02:45:24/07/2019