شایی عوسمان، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کورد ماکس شۆ بە وێنەکانی هەوادارانی سەرسام دەکات.
خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس شۆ، شایی عوسمان لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
شایی عوسمان پێشتر ئەندامی تیپی ھونەرە میلیەکانی سلێمانی بووە و لە چەندین چالاکی ھونەری و جۆراوجۆر و کولتووری بەشداریکردووە و یەکێک بووە لە خانمەکانی ئەو تیپە ھەڵپڕکێیە.
"شایی عوسمان" یەکەم وێستگەی ڕاگەیاندنی لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ" دەستپێکردووە و ئێستە بەرنامەی "چێژبڕکێی" کە ھەفتەی دووجار پەخش دەکرێت پێشکەش دەکات.