سبەینێ شاندێكی باڵای عێراق ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان

وابڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه‌ گفتوگۆ بکه‌ن.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)  بڕیارە ئه‌مشه‌و شاندێکی حکوومەتی فیدراڵ بگەنە هەولێر، شاندەکەی بەغداد بریتین لە "فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوەبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەنێو شاندەكە دان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمی كوردستان هەنگاوی یەكەمی ناوە، سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدادی كرد، دواتر سەرۆكی حكومەت و شاندی یاوەری سەردانی بەغدادیان كردو لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە كۆبونەوە و گفتوگۆیانكرد، بڕیاردرا ئەم لیژنە پسپۆڕیانە دەستبەكاربن بۆ چارەسەری كێشەكان.



PM:11:08:24/07/2019