كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی عێراق و هەرێم دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان تیمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق لە هەولێر دەستی پێكرد.

شاندەكەی حكوومەتی عێراق پێكهاتوون لە، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیران، سامر غەزبان وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە، فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەبو جیهاد ئەلهاشمی بەڕێوبەری نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

تیمی حكومەتی هەرێمیش پێكهاتووە لە مەسۆور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەشدارن.



PM:12:58:25/07/2019