چەندە پێویستە بەپاکی ددانەکانت ڕابگری ئەوەندەش پێویستە ئاگاداری خاوێن ڕاگرتنی
فلچەکەت بی، چونکە لەکاتی بەکارهێناندا ئەو میکروب و بەکتریایانەی نیشتونەتە سەر فلچەکەت
زیان بەددانەکانت دەگەیەنن و دەبنە هۆی نەخۆشی.
ئەوبەکتریاییەی کە دەنیشێت لەسەر فلچەکەت پاش بەکارهێنانی ئەگەر لە شوێنێکدا
هەڵ بگیرێت کە ئۆکسجینی تیادا نەبێت واتە شوێنێکی داخراو، ئەوا میکرۆبێک لەسەری گەشە
دەکات ئەم میکرۆبە تەنها بە بوونی ئۆکسجین
لەناو دەچێت بۆیە دەبێت فلچەکەت لەشوێنێکدا هەڵەبگیرێت هەوای تێدا بێت بۆ ئەوەی بە باشی ووشک ببێتەوە دواتر
بەکار بهێنیرێت، هەندێک پسپۆر ئەڵێن باشتر
وایە دو فلچەت هەبێ بۆ ئەوەی یەکێکیان بەکار بهێنی تاکو ئەوی دیکە ووشک دەبێتەوە.
پسپۆڕان پێیان وایە دوای ئەوەی توشی
نەخۆشییەک دەبیت بەتایبەت نەخۆشییە پەتاییەکان پێویستە فلچەکەت بگۆڕی، ئەگەر هاتو نەشت
گۆڕی دەبێت بە یەکێک لە ماددەکانی وەک ، هایدرۆجین پیرۆکسید، ،یاخو، سرکە، بیشۆی یان دەبێت لەناو ئاوی گەرمدا بیکوڵێنی تاکو ئەو
بەکتریاو میکرۆبەی هەڵیگرتووە لەناو بچن.
هەروەها پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە نابێت دوو فلچە لەیەک جیگادا هەڵبگیرێت .
وە: هەـ ف
سەرچاوە: health.clevelandclinic