لە راپۆرتێکی ویکلیکس دا کە بەرواری ٥- ئازاری ٢٠٠٦ ی لەسەرەو نێردراوە بۆ وەزراتی دەرەوەی ئەمەریکا، تیایدا هەندێک رای فازل میرانی سکرتێری پارتی بڵاوکردۆتەوە کە لە بڕگەیەکیدا هاتووە" تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئێران نفوزی له عێراق نییه، له راستیدا ئه‌و خۆی زۆر له ته‌هران نزیک بووه، چه‌له‌بی ره‌شوه‌ی له ئێران وه‌رگرتوه".
لەو راپۆرتەدا کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی سپی بڵاویدەکاتەوە، کە تیایدا هاتووە" فازل میرانی وتوویەتی" سه‌رۆک تاڵه‌بانی زۆر " په‌له‌ی بوو"، به‌ڵام میزاجی نه‌گۆراوه. سوننه‌کان وا بیریان ده‌کرده‌وه که تاڵه‌بانی سه‌ر به شیعه‌کانه."
دەقی راپۆرتەکەی ویکلیکس
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی٢٤-
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی. ژماره: C O N F I D E N T I A L SECTION 01 OF 02 KIRKUK 000053
سازکراوه له 05-03-2006 کاتژمێر: 19:11
سه‌رچاوه ناوچه‌ی که‌رکوک
بابه‌ت: پارتی دیموکرستی کوردستان گله‌یی و بۆڵه‌بۆڵیان له سه‌ر تاڵه‌بانی هه‌یه
بینراو و رێگه‌پێدراو له لایه‌ن: Scott Dean هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌یی – ناوچه‌ی که‌رکوک – وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
1. پێشه‌کی و کورته‌یه‌ک:
هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌که به‌جیا له رۆژی 28 شوبات له گه‌ڵ فه‌لاح به‌کر، یاریده‌ده‌رێکی نزیکی بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم- هه‌ولێر (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا حکومه‌تی یه‌کگرتوی هه‌رێم) و له گه‌ڵ فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دانیشتوه. بابه‌ته‌که دوستکردنی حکومه‌ت بو له به‌غداد.
به‌کر له گرنگی رۆڵی تاڵه‌بانی که‌مکرده‌وه و به‌قازانجی نوێنه‌رایه‌تیکردنی کورد له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه قسه‌ی کرد. حکومه‌تی نیشتمانی نوێ ده‌بێت چوار لایه‌نی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تێدا بێت. هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌بێت جه‌عفه‌ری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران په‌سند بکات. کورده‌کان نایانه‌وێت وه‌ک ناوچه‌کانی تری عێراق که له شه‌ردان پشتگوێ بخرێن.
میرانی شه‌رکه‌ره بیانییه‌کانی به ته‌قینه‌وه‌که‌ی سامه‌ڕا تۆمه‌تبار کرد: ئێران ده‌ستی تێدا بوه. گوتیشی تاڵه‌بانیشی له ئێران زۆر نزیکه و هه‌ڵه‌شه و په‌له‌یه. چه‌له‌بی ره‌شوه‌ی له ئێران وه‌رگرتوه و به‌شێک بوه له کێشه‌که. به‌بۆچونی میرانی باشتره پۆسته‌کان بۆ که‌مایه‌تیه‌کان وه‌ک لوبنان به‌دوه‌ری بدرێت. مپال ئالوسی باشتره له به‌یان جابری وه‌زیری ناوخۆی ئێستا یاخود له سه‌عدون ئه‌لدلێمی وه‌زیری به‌رگری ئێستا. کۆتایی پێشه‌کی و کورته‌که.
2. بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، نه‌ک سه‌رۆک تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردوه له دانو‌ستانه‌کان له به‌غداد بۆ دروستکردنی حکومه‌ت، بارزانی بۆ چوار ساڵی ئاینده سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێت، تاڵه‌بانی کاندیدی هاوپه‌یمانی کوردستانی بو له به‌غداد بۆ هه‌ر پۆستێکی نیشتمانی پێی بدرێت.
کۆمێنت: پۆستی نیشتمانی سه‌رۆک کۆماره، به‌کر زۆر له بارزانیه‌وه نزیکه و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه که هه‌ڵوێستی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی بارزانی بێت. ئه‌مه جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌و دژایه‌تی و بێمتمانه‌ییه‌ی نێوان دو پارتی سه‌ره‌کی و ئاستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دو حکومه‌تی هه‌رێم پیشان ده‌دات. کۆتایی کۆمێنت.
- هاوپه‌یمانی کوردستانی هێڵی سوری نییه و جه‌عفه‌ری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران په‌سند ده‌کات، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانیه که کاندیده‌کان بۆ سه‌رۆک وه‌زیران له روانگای هه‌ڵوێستیان له سه‌ر سیاسه‌ته بنه‌ره‌تیکان به‌رانبه‌ر فێدرالیه‌ت و مافی مرۆڤ و دیموکراسی و دۆخی که‌رکوک و چ سیاسه‌تێک ئه‌سبه‌قیه‌تی بۆیان هه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
وته‌کانی میرانی:
-شه‌رکه‌ره بیانییه‌کان به‌رپرسیارن له ته‌قینه‌وه‌که‌ی سامه‌ڕا. ئێران ده‌ستی تێدا هه‌بوه. سوریا و ئێران ده‌یانه‌وێت کێشه‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌مریکا له عێراق چاره بکه‌ن. ئێران مه‌به‌ستیه‌تی پیشانی بدات که کا‌ریگه‌ری زۆری له عێراق هه‌یه، ده‌بێت ئێمه سوریا و لوبنان و ئێران بخه‌ینه ژێر فشاره‌وه.
-تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئێران نفوزی له عێراق نییه، له راستیدا ئه‌و خۆی زۆر له ته‌هران نزیک بوه، چه‌له‌بی ره‌شوه‌ی له ئێران وه‌رگرتوه و به‌شێک بوه له کێشه‌که،
-پێویسته کورد وه‌ک دوه‌م گروپی گه‌وره‌ی عێراق مامه‌ڵه بکرێت ( به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب) نه‌ک سێیه‌م (له گه‌ڵ شیعه و سوننه‌دا).
-سه‌رۆک تاڵه‌بانی زۆر " په‌له‌ی بوو"، به‌ڵام میزاجی نه‌گۆراوه. سوننه‌کان وا بیریان ده‌کرده‌وه که تاڵه‌بانی سه‌ر به شیعه‌کانه.
کۆمێنت: به‌کر دڵگرانه که کێشه ئه‌منیه‌کان له باشور ئه‌سته‌نگن له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ راکێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی. زۆرجار ئه‌م بابه‌ته‌ی باس کردوه و وتویه‌تی به یارمه‌تی ئێمه کوردستان ده‌بێته مۆدێلێک بۆ به‌شه‌کانی تری عێراق. هه‌رچۆنێک بێت کۆمێنته‌کانی که‌متر چێژی جیابونه‌وه‌ی تێدابو وه‌ک دو رۆژ پێشتر لای کامه‌ران قه‌ره‌داغی له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق.
له راستیدا میرانی – بێئه‌وه‌ی پرسیاری لێکرابێت- له ره‌فتا‌ری خۆی ده‌رچوو که جه‌ختی له به‌ڵێنه‌کانی کورد له پرۆسه‌ی دروستکردنی حکو‌مه‌تدا کرد. ئێمه کۆمێنته‌کانی تری میرانی ده‌نێرین سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی گرنگ و شایانی بایه‌خن، هیچ رو‌نکردنه‌وه یا نمونه‌ی نه‌دا له‌سه‌ر وه‌سفردنی تاڵه‌بانی به "په‌له‌که‌ر" یا نزیک له ئێران.