نوێترین ڤیدیۆی ڕووداوی کووشتنی بەرپرسە تورکەکەی هەولێر بلآودەکرێتەوە

لە دوای چەند ڕۆژێک لە ڕووداوەکەی ڕێستۆرانتەکەی هەولێر کە کوژرانی سێ کەسی لێکەوتەوە، نوێترین ڤیدیۆی رووداوەکە بڵاوکرایەوە کە پێچەوانەی ڤیدیۆکەی تەلەفزیۆنی رووداوە.

فورات نیوز ئاژانسی نزیک پەکەکە نوێترین ڤیدیۆی ڕووداوەکەانی ڕۆژی 17ی تەمووزی بڵاوکردەوە، کە جیاوازیەکی زۆر دەردەکەوێت لە ڤیدیۆکەی دیکە کە پێشتر لە "ڕووداو" بڵاوکرایەوە.

هاوکات وەک دەردەکەوێت لە ڤیدیۆیەکەدا، دوو کەس هێرش دەکەنە سەر بەرپرسە تورکەکە و دەیکوژن.



AM:11:58:26/07/2019