چۆنێتی خۆپاراستن لە هاک



ڕۆژانه‌ هه‌زاران که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌وڵی هاککردن و هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌کاونته‌کانیان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاک ده‌کرێن هۆکاره‌که‌ی بۆ بونی خاڵی لاوازی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ڕووی پاراستی ئه‌کاونته‌کانیانه‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌که‌ن ڕه‌چاوی چه‌ند هه‌نگاوێک بکه‌ین بۆ پاراستی ئه‌ژماره‌که‌مان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هاککه‌ران، له‌وانه‌:

مامه‌ڵه‌کردنێکی هۆشدارانه‌ له‌گه‌ڵ ئیمه‌یڵه‌ گوماناوییه‌کان: کاتێک ئه‌کاونتێک ڕوبه‌ڕوی هاککردن ده‌بێته‌وه‌ هاککه‌ره‌که‌ پشت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆگرامێکی ڤایرۆسی جیاواز ده‌به‌ستێت و ئاڕاسته‌ به‌کارهێنه‌ری ده‌کات له‌ شێوه‌ی نامه‌ و ئیمه‌یڵدایه‌ و دواتر داوای پاره‌ ده‌کات، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ هۆشداریه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نامانه‌دا بکرێت.

وریا بوون له‌کاتی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێتدا: هه‌ندێکجار پڕۆگرامه‌ ڤایرۆسیه‌کان ده‌بنه‌هۆی وه‌ستانی کتوپڕی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێت یان خاوبونه‌وه‌ی هێڵه‌که‌یان، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌کاتی ئینته‌رنێتدا چاو کراوه‌بیت و تێبینی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ به‌وردی بکرێت و به‌خێرا پشکنین بۆ فایله‌کانی نێو کۆمپیوته‌ر بکرێت.

گۆڕینی پاسۆرد: له‌و کاتانه‌ی گومانی هاککردن یاخود هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌ژماره‌که‌ت دروستده‌بێت پێویسته‌ به‌خێرایی پاسۆرده‌که‌ت بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ زیادکردنی چه‌ند چینێکی پاراستن، وه‌ک پێکه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌کاونته‌کان به‌ ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ته‌وه‌ و به‌کارهێنانی وشه‌ی نهێنی ئـاڵۆز.

ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌کان: له‌و کاتانه‌ی که‌ په‌یامێک دێته‌ سه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌که‌ت و داوای ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامت لێده‌کات بێ دودڵی ئه‌پده‌یتی بکه‌، چونکه‌ ئه‌و که‌لێنانه‌ پڕده‌بێته‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی دزه‌کردنی هاککه‌ران.

کارپێکردنی پڕۆگرامه‌کانی خۆپاراستن: له‌وکاتانه‌ی هه‌ست ده‌که‌یت به‌ر هێرشی هاککردن که‌وتویت پێویسته‌ به‌خێرایی پڕۆگرامی خۆپاراستن چالاک بکه‌یت و پشکنین بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پڕۆگرامی زیانبه‌خش.

دڵنیابونه‌وه‌ له‌ئاماده‌کارییه‌کان: به‌ته‌نها گۆڕینی پاسۆرد گرنگ نیه‌ له‌کاتێکدا گومانی هاککردنی ئه‌ژماره‌که‌ت لادروست ده‌بێت، به‌ڵکو ده‌بێت چاوێک به‌ ئاماده‌کارییه‌کان بخشێنیته‌وه‌ تاکو دوربیت له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و کرداره‌.




ئه‌م بابه‌ته ‌810 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:22:26/07/2019