بڕیاره ئه‌و رووفاتانه‌ی كه له‌نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه دۆزراونهتهوهوه، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا بكرێن بۆ پشكنین و دواتر له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بگه‌رێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی ده‌زگای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند: تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه له به‌یانییه‌وه ده‌ست به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانی ناو گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن و دواتریش له‌لایه‌ن پزیشكی دادی و لایه‌نی یاسایی ده‌زگای شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، ئه‌و رووفاتانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پزیشكی دادی به‌غدا، تاكو له‌وێ سامپڵی ئێسكیان لێوه‌ربگیرێت و دواتریش له‌گه‌ڵ خوێنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌راورد بكرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه‌كانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانیان، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ده‌گه‌رێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له زێدی خۆیان به خاكدهسپێردرێن و وتیشی: هه‌موو قوربانییه‌كانی نێو گۆڕه‌كه، ژن و منداڵن و به‌پێی جل و به‌رگیان بێت خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانن.
وتیشی: تا ئێستا له پارێزگای سه‌ماوه چوار گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه و له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها یه‌ك گۆڕ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، نزیكه‌ی 80 رووفاتی تێدا بووه.
رۆژی سێشه‌ممه 23-7-2019، به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی ده‌سته‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق، یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ماوه هه‌ڵدرایه‌وه.