پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دزینی ئۆتۆمبیلی راگه‌یاند و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، له‌كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی و نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی به‌هێڵی گه‌رمی پۆلیسه‌وه بكه‌ن.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26-7-2019، رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه چه‌ند حاڵه‌تێكی دزی ئۆتۆمبێل تۆمار كراوه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كان و پۆلیسی نه‌هێشتنی راسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران.
وتیشی: رۆژی 25-7 سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاند كرۆزهریان دزیووه و به ویستی خۆشیان لای دادوه‌ری لێكۆڵینه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و جێبێكیان له سلێمانی دزیوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، راشیگه‌یاند: له لایه‌كی تره‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون، كه ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاند كرۆزهریان دزیووه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: گروپێكی پێنج كه‌سی ده‌ستگیر كراون كه ئۆتۆمبێلێكیان دزیووه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیاندا ده‌ستیپێكردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رۆكی گروپه‌كه.
وتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دزراون له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه و دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانیش، ده‌درێنه‌وه خاوه‌نه‌كانیان.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یانه شه‌وانه‌كان و دانانی بازگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 16 جۆر چه‌كی ده‌مانچه‌دا.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی: چوار تۆمه‌تباری دیكه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیر كراون، كه‌به‌بێ هۆكار ته‌قه‌یان كردووه و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیراوه و رێكاری یاسایی له دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
وتیشی: 18 جۆر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تبارێك به‌پێی یاسای ژماره 14ی موخه‌ده‌رات، ده‌ستگیر كراوه‌و ره‌وانه‌ی به‌شی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری ئاسایشی سلێمانی كراون.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامهوانییهكهشدا سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی داوای له هاووڵاتییان كرد، له‌كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی و نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی به‌هێڵی گه‌رمی پۆلیسی سلێمانییه‌وه بكه‌ن، بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌موو حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.