وێنە.. شارا ئیبراهیم لەگەڵ خۆشەویستێکی دەردەکەوێت

بێژەری ناسراوی بەرنامە هونەریەکان لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ خۆشەویستێکی دەردەکەوێت.

لە تۆڕی ئینستاگرام شارا ئیبراهیم وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ ئافرەتێکداو لەسەری نووسیووە، خووشکەکەم، هاورێکەم، خۆشەویستەکەم. بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی تر لەسەر ناو و کارەکەی بدات.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.



PM:09:51:26/07/2019