" پارتی هێزی لە دژی پەکەکە جوڵاند "

میدیایەکی نزیک یەکێتی بڵاویکردەوە"پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی بۆ سنووری بارزان گواستەوە، بە مەبەستی پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان".

ماڵپەڕی میللەت بڵاویکردەوە"  سوپای شه‌شی ئاكرێی پارتی لە به‌نداوی موسڵەوە گوازراوەتەوە بۆ دۆڵی نەهلە له‌ سنوری بارزان و ئامانجیش لەو جموجوڵە، پشتیوانیكردنی ئۆپرانسیۆنەكانی توركیایە لە دژی پەكەكە."

هەروەها هاتووە "ئەم جموجوڵەی پارتی هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكەی ئەمڕۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كە تێیدا ئاماژەی دا بەوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە "باكوری عێراق" بەردەوام دەبن، بێ ئەوەی كاتی كۆتاییهاتنیان دەستنیشان بكات".

ئەوە لەکاتێکدایە کە هێرشی تورکیا بۆسەر خواکورک و قەندیل بەهەموو جۆرە چەکێک درێژەی هەیە، هەروەها ئەمرۆ ئۆردوغان هەڕەشەی لە رۆژئاوای کوردستان کرد.



PM:11:16:26/07/2019