جڤاتی نیشتمانیی بزوتنهوهی گۆڕان بۆ یهكلاكردنهوهی كاندیدهكانی بۆ ئهو پۆستانهی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهو پرسهی سپارد به رێكخهری گشتی و بڕیاریشدرا پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنفرانسی نیشتیمانیی ببەسترێت.
ئەمڕۆ 27ی تەمموز، كاروان هاشم، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەمیدیای بزوتنەوەکەی راگەیاندوە، "کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لەسەر دوو تەوەر بوە، تەواوکردنی دیاریکردنی کاندیدەکان کە بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕانن لە کابینەی نوێ، لەوانە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردا ڕێکخەری گشتی سەرپشک بکرێت بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وزارییەکان
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاریداوە پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنفرانسی نیشتیمانی ببەسترێت و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بکرێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنفرانس و پێکهێنانی ژمارەیەک لیژنە بۆ پێداچونەوە بە دەستوری ناوخۆیی و هەڵسەنگاندنی کارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەماوەی رابردودا.