هەپەگە: سێ گەریلامان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە شەهیدکران

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایدەگەیەنێت، سەرەتای ئەم مانگە سێ گەریلایان لە پێكدادانێكدا لە ماكۆی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران 'شەهیدبوون".

لە راگەیەندراوەكەی "هەپەگە"دا ئەوە ڕاگەیەندراوە "رۆژی 23ـی مانگی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێكی لە مەیدانی دامبات لە هەرێمی سەرحەد دەستپێكرد، سوپای ئێران مەیدانی (كەڤر سپی) دایە بەر تۆپباران و لە نێوان گەریلاكانمان و سوپای پاسدارانی ئێران شەڕ دەستیپێكرد، لە شەڕەكەدا هەڤاڵێكمان شەهیدبوو و هەڤاڵێكی دیكەشمان بە برینداری كەوتە دەستی هێزەكانی ئێران، جموجوڵی ئێران هێشتاش بە یەكینە شاراوەكانیان بەردەوامە و بۆسە دادەنێن، ئێمە ئەو جموجوڵەمان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە".

هەپەگە رایگەیاندووە لە كاتێكدا ناسنامەی ئەو هەڤاڵەی شەهیدبووە و ئەو هەڤاڵەش كە بە برینداری و بە دیلی كەوتووەتە دەستی هێزەكانی ئێران روون ببێتەوە بۆ رای گشتی رایدەگەینین.

هەروەها هەپەگە ڕایگەیاندووە ''رۆژی 2ـی ئەم مانگە لە ناوچەی چاڵدێران سەر بە ماكۆی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوان هێزەكانی گەریلا و سوپای پاسدارانی ئێران شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون".

هەپەگە ناسنامەی گەریلا شەهیدەكانیان بڵاوكردۆتەوە كە بریتین لە: گەنج عەلەمهۆلی، رۆژدی ئامەد، وەلات زیلان.



ئه‌م بابه‌ته ‌654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:34:28/07/2019