هونەرمەندێکی کورد گۆرانیەکی وروژێنەر بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی کورد، ساندرا ئەلساندرا سەرقاڵی گۆرانیەکە بە ناوی "من ئاگرم" کە لە داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.

ڕەوەند جەواد بەرێوبەری هونەری ساندرا ئەلساندرا گۆرانبێژی کورد ئاشکرایکردووە، نوێترین کاری ساندرا دوێتێکە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێک و گۆرانییەکە ناوی "I Am fire" لە تێکستی areo &taim ئامادەکراوە، موزیکی گۆرانییەکە لە لایەن I wana be a dJدانراوە و مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن arsen Gabriel کراوە، میکس لە لایەن areo ئەنجامدراوە.

ساندرا الساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئیسپانی ئەمە دووەمین بەرهەمیەتی کە بە زمانی ئینگلیزی دەیڵێت و باسی وروژێنەری کچان دەکات، بەڵام گۆرانیەکەی بەشێوەی دوێت ئەنجامی دەدات، ساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسرا دەژی کاری بزنس و گۆرانی دەکات.


PM:10:04:28/07/2019