بڕیارێکی نوێ بۆ دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەردەچێت
نەوەی نوێ: پێمان سەیرە پێش ئەوەی ئاگادرکردنەوەکە بگاتە دەست شاسوار لە میدیاکانی نزیک یەکێتی یەوە بلآودەکرێتەوە

سەرلەنوێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ دەردەچێت، سەرچاوەیەکیش لە نەوەی نوێ سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت کە پێشئەوەی ئاگادارکردنەوە بە خۆی بگات، لە " میدیاکانی نزیک یەکێتی یەوە" بلآودەکرێتەوە.

بەڵگەنامەیەکی دادگای سلێمانی لە ژمارەیەک میدیاوە بلآوکراونەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەپێی مادەی 456 یاسایی سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دەرچووەو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش راسپێردراون بۆ دەستگیركردنی و رادەستكردنی بە یاسا.

" سپی " پەیوەندیکرد بە نەوەی نوێوە بۆ پشتراستکردنەوەی ئەو هەواڵە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەوەی نوێ بە سپی راگەیاند" ئەو ئاگادارکردنەوەیەو ئامادەبوونی لەبەردەم دادگای لێکۆڵێنەوەی سلێمانی، تا ئەم ساتە نەگەیشتووە بە دەست شاسوار عەبدولواحید".

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت" سەرسوڕمانی خۆی دەبڕی کە هێشتا تەبلیغە نەگەیشتووە بە شاسوار عەبدوڵواحید، بەلآم لە چەند میدیایەکی نزیک یەکێتی یەوە بلآوکراونەتەوە ".

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە " ئەم فەرمانی دەستیگرکردنە بەمەبەستی شکاندن و سازشکردنی شاسوار عەبدولواحیدە، ئەگەر لە دەستگیرکردنەکانی پێشوویدا سازشی بکردایە، لەلای سەرەوەی خۆیان دایان دەنا، بەلآم ئێمە وەک نەوەی نوێ سورین سیاسەتی خۆمان کە گۆڕینی ئەم سیتەمەیە".

مانگی پێشوو بۆ ماوەی سێ هەفتە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جولآنەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکرا.


ئه‌م بابه‌ته ‌1338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:27:28/07/2019