منداڵان بە گشتی ئارەزویان لە خواردنی خێرا هەیە، بەڵام خواردنە خێراکان زیانیان زۆرترە لە سود بەتایبەتی بۆ منداڵان زیاتر کاریگەری لەسەریان دەبێت، ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشیانە زیاد دەکات.
یەکەم: توشبون بە قەڵەوی، زیاد بونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
دووەم: ئەگەری دروستبونی بەردی زەرداوی تاڵ و شەکرە هەیە.
سێیەم:رۆڵی هەیە لە هەوکردنی ئێسکدا لە ماوەیەکی کەمدا.
چوارەم: بەهۆی زۆری چەوریەوە دەمارە خانەکان توشی گیران دەبن کە خوێن دەگوازنەوە بۆ مێشک و دڵ.
پینجەم: بەهۆی زۆری خوێوە زیانی بۆ گورچیلە دەبێت.
شەشەم: دەبێتە هۆی لاوازبونی بەرگری لەش.
حەوتەم: کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و توانای زیرەکی مێشک کەم دەکاتەوە.
هەشتەم: هۆکارە بۆ دروستبونی تەنگەنەفەسی لە کاتی خەودا.