مێرمنداڵێک بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەوە گیان لە دەستدەدات

لەشاری سلێمانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 29ی تەموز لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی کە مێرمنداڵێکە گیان لەدەستدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلـێمانی بڵاویکردووەتەوە" کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی (ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەمموزی 2019)، مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ کە مۆڵەتی شۆفێریی نەبووە، بەهۆی تیژڕەوییەوە لە گەڕەکی زەرگەتە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە".

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئەنجامی رووداوەکە مێردمنداڵەکە گیانی لەدەستداوە.




PM:12:52:29/07/2019