پەکەکە هەڕەشە لە ئێران دەکات

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی رۆژهەڵات هەڕەشە دەکات و دەڵێن: دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانیان وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە و ژمارەیەک لە سەربازانی ئێران کوژراون.

ئەمڕۆ ٢٩ ی تەموز ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەکە، لەسەر پێکدادانێکی گەریلاکانی کە لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە"دەوڵەتی ئێران لە مەیدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە دژی هێزەکانی ئێمە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدەدات گورز لە گەریلاکانمان بوەشێنێت، بۆیە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە لە ناوچەی کۆساڵان-ی سەربە هەورامان دژی هێزەکانمان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، دوابەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، پێکدادانێکی کورت دروست بوو، هێزەکانی ئێمە هەوڵیاندا ئەو ڕووبەڕووبوونەوە ڕوونەدات، بەڵام لەچوارچێوەی خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکەی دووژمنیان داوەتەوە".

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لەو پێکدادانەدا ژمارەیەک لە سەربازانی دووژمن کوژران و بریندار بوون، دووژمن لە ڕاگەیاندنی خۆیاندا تەنیا یەک کوژراوی ڕاگەیاند، کە ئەمە دوورە لە ڕاستی، بەڵام ژمارەی کوژراو وبریندارەکانی دووژمن لای ئێمەش ڕوون نەبووەتەوە، دوای ئەو پێکدادانە دووژمن بێ ئەنجام لە ناوچەکە کشایەوە و کۆساڵانی دایە بەر تۆپباران، کە لە ئەنجامیدا زەوی و زاری هاوڵاتیان ئاگری تێبەربوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە، هەموو هەڤاڵانی ئێمە بە سەلامەت گەیشتنەوە شوێنی خۆیان".



PM:01:04:29/07/2019