ڕزگار عەلی وەک لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی دیاریکرا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە رزگار عەلی بکرێتە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی.

میدیاکانی نزیک یەکێتی بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا بڕیاردراوە، ر زگار عەلی لە شوێنی شۆرش ئیسماعیل بە شێوەیەکی کاتی بکرێتە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن تاوەکو بەستنی کۆنگرە.

پێشتر شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی بوو، بەڵام دوای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری پێشمەرگە دەستی لەو پۆستە كێشایەوە.





PM:10:12:29/07/2019