مەسعود بارزانی لە دەرەوەی وڵاتە

ماوەی هەفتەیەکە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی) لە دەرەوەی وڵاتە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ماوەی هەفتەیەکە لە دەرەوەی وڵاتەو بە سەردانێکی تایبەت گەیشتۆتە فەڕەنسا.

سپی زانیویەتی" تا ئێستا مەسعود بارزانی نەگەڕاوەتەوە".

ئەم سەردانەی مەسعود بارزانی لە کاتێکدایە، کە ناکۆکی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی هەفتەی پێشو بەشێوەیەکی بەرچاو لە میدیاکاندا ئاشکرا بوو، بە تایبەتی لە دوای وتارەکەی (ڕێبواری کەریم وەلی) کە لە ڕووداو نوسی سەبارەت بە ڕوداوی کوشتنەکەی بەپرسەکەی تورکیا لە ڕێستۆرانەتەکەی هەولێر، دواتر سڕیانەوە، هاوکات کەسێک بە ناوی دژەتیرۆرەوە وەڵامی ئەو وتارەی دایەوەو ئەمەش ناکۆکی نێوان ئەو دووباڵەی توندکردەوە.

AM:12:41:30/07/2019