ئەنجومەنی نەتەوەیی ئاسایشی تورکیا کۆبوونەوەیەک لەسەر کورد دەکات
ئەمڕۆ ٣٠ ی تەموز بڕیارە ئەنجومەنی نەتەوەیی ئاسایشی تورکیا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لەسوریا و، شەڕی پەکەکە لە باکوری عێراق" هەرێمی کوردستان " بکات.
میدیاکانی تورکیا بلآویان کردەوە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نەتەوەیی ئاسایشی تورکیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر پرسی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا" رۆژئاوای کوردستان "و، شەڕی پەکەکە لە باکوری عێراق " هەرێمی کوردستان " و، کڕینی مووشەکی بەرگری ٤٠٠ رووسی بکات.
ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی نێوان تورکیا و ئەمەریکا لە تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام شکستی هێنا، هەر دوێنێش خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند" ئەگەر ئەمەریکاش لەگەڵمان رێکنەکەوێت لەسەر پرسی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، ئەوا خۆمان دروستی دەکەین".
چاودێران پێیانوایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیاری قورس لەسەر کورد دەدات لە رۆژئاوای کوردستان و لەسەر شوێن و سەربازگەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان.
AM:10:35:30/07/2019