حكومەت سەر لە نوێ پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی تاوتوێدەكات

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات و بەگوێرەی زانیاریەكان حكومەت سەر لە نوێ پرۆژە یاسای چاكسازی لە موچە و خانەنشینی تاوتوێدەكات و دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی دەكاتەوە

بەگوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ەمڕۆدا كە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ئامادەیبوون تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاكسازی بە تایبەت لە رووی مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەكانی دیكە كراوە و بڕیارە سەر لە نوێ پرۆژە یاساكە ئامادە بكرێتەوە و بە شێوازێكی نوێ بنێردرێتەوە پەرلەمانی كوردستان.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆ لە بارەی چاكسازی لە كەرتی وەزیفەی گشتی و پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتی راژە لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی دامەزراوەكانی حكوومەت لە وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان كراوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەكراوە لە سەردانی شاندی بەغدا بۆ هەولێر لە هەفتەی رابردوو، نزیك بوونەوەی زۆر لە نێوان هەردوولا لەسەر پرسە جێ ناكۆكەكان هەبووە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەوامی فەرمانبەران بە دواداچوون بۆ بڕیارەكانی پێشووشی بحكومەت كراوە.



PM:03:38:30/07/2019