پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بەپێی بانگێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، رۆژی پێنجشەمە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دیاریكردنی رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات.

لە بانگێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا هاتووە "بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، بڕیارماندا بانگێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان)".



PM:03:43:30/07/2019