" پارتی لە بادینان چەندان شوێنێی بۆ سووپای تورکیا چۆڵکردووە "

میدیاکارێکی نزیک لە پەکەکە زانیاری مەترسیدار لەسەر چۆلکردنی چەندان شوێنێ ستراتیژی بادینان لەلایەن پارتییەوە بۆ سووپای تورکیا ئاشکرا دەکات.

سەلاح خدر، رۆژنامەنووسی نزیکی پارتی کرێکاران لە وتارێک بەناونیشانی " سیگناڵەکانی خولێکی دیکەی شەڕی ناوخۆ "، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لەنێوان پارتی  و پەکەکە لە ئارادایەو، لەو بوارەدا بەناو ئاماژە بۆ چەندین شوێنێ ستراتیژی دەکات لە لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، پێشمەرگەکان و هێزە ئەمنییەکان پارتی چۆڵیان کردەوە بۆ سووپای تورکیا.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی پارتی ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ "پێشمەرگەكانی پارتی " گردی ستراتیژی كانی ماسی و چەند گوندێكیان لەسنوری پارێزگای دهۆك یان بۆ سوپای تورک چۆڵ کردووە و سەربازانی تورک چوونەتە جێگایان".

سەرجەم ئەو شوێنانەی پارتی بۆ سووپای تورکیا چۆڵکردووە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە 



PM:02:43:31/07/2019