سعودیە بڕیارێکی لە دژی تورکیا جێبەجێکرد

دەسەڵاتدارانی سعودیە بریاریاندا بە راگرتنی هاوردەکردن بەرهەم و کاڵای تورکی بۆ وڵاتەکەیان و  "رێگە بە بارهەڵگری تورکیا نەدراوە بچێتە ناوی خاکی سعودیە".

سەرچاوەیەکی فەرمی لە حکومەتی تورکیا کە نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە "میدڵ ئیست ئای" راگەیاندوە، لە چەند رۆژی رابردودا رێگە بە بارهەڵگری تورکیا نەدراوە بچێتە ناوی خاکی سعودیە دەڵێت "رێگە بە زیاتر 80 بارهەڵگری تورکی گیراوە بچێتە ناو خاکی سعودیە کە کەرەستەی بیناسازی و کیمیایی-یان پێبوە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە سێ هەزار بارهەڵگر کە میوە و سەوزەیان هەڵگرتوە، لە بەندەری جیدەدا راگیراون و رێگەیان پێنادرێت بچنە ناو سعودیە، دەشڵێت "سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەین لەگەڵ کاربەدەستانی سعودیە".

لە ماوەی ئەم مانگەدا، ئەوە دوەمجارە رێگە لە هەناردەکردنی بەرهەمی تورکی دەگیرێت بۆ ناو خاکی سعودیە، هەفتەی رابردوش، زیاتر لە 70  بارهەڵگر رێگەیان پێنەدرا بچنە ناو خاکی سعودیە.

محەمەد گویزێلمەنسور، جێگری سەرۆک پارتی کۆماری گەلان- تورکیا  دەڵێت" لەسەرەتای مانگی تەموزەوە ئابلوقەی ئابوری نهێنی لەلایەن سعودیەوە خراوەتە سەر تورکیا، میوە و سەوزەی تورکیا بۆ ماوەی یەک مانگ لە بەندەر و خاڵە گومگیەکاندا دەهێڵنەوە، لە کاتێکدا تەنها دو رۆژی پێویستە، بەرهەمە تورکیەکان رزیون و بۆگەنیان کردوە".


PM:05:37:31/07/2019