لە هێرشێکی بۆ سەر ناوچەیەکی گەرمیان دوو ئاسایش شەهیدبوون
ئەمشەو ٣١ ی تەموز هێزێکی نەناسراو کە گومان دەکرێت داعش بن هێرشیان کردە سەر گوندی کۆکسی لە نزیک کۆڵەجۆ لە گەرمیان و، لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ، ئاسایش و پێشمەرگە بەدەنگی ناوچەکەوە چوون، لە ئەنجامی شەڕدا دوو ئاسایش شەهیدبوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوچەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو چەکدارانە سەرەتا بەچەکی هاوەن و دوور مەودا هێرشیان کردە سەر ناوچەکە، لەماوەیەکی کەمدا ئاسایش و پێشمەرگە گەیشتنە شوێنەکەو شەڕ روویدا.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەروو لە ئەنجامی شەڕەکەدا چەکدارەکان هەڵهاتن، بەلآم دوو ئاسایش شەهیدبوون، پێشمەرگەو هاولآیتیەکیش بریندار بوون.
هەرچەندە وەک سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ دەکات کە ئەو هێرشبەرانە پاشماوەی بەعسن، بەلآم بە تەواوی ئەوە ساغ نەبۆتەوە کە چەکدارەکانی داعش بن.
AM:01:02:01/08/2019