پارتی كرێكارانی كوردستان هۆشداری دەداتە میدیای پارتی و داوای لێدەكات ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنە رابگرێت كە بۆ سەر ژمارەیەك لە سەركردەكانی دەستیان پێكردووە.
پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە كەناڵی "كوردستان 24 و هاوڕێبازەكانی"ی هێرشیان بۆ سەر دوران كاڵكان و بەسێ هۆزات دوو لە سەركردەكانی پەكەكە دەستپێكردووە و ئەوەش لە بەرژەوەندی توركیا دەكەوێتەوە.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌كه‌كه:
ده‌وڵه‌تی تورك هێرشه‌كانی سه‌ركوتكردنی دژبه باكوور، باشوور و ڕۆژئاوا زیاد كردووه. له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌سانی خائین و خیانه‌تكار به‌كاردێنن و شه‌ڕی ده‌روونی ده‌كه‌ن.
زۆر ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت به‌م میتۆده‌ی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ چی بكات. ده‌یه‌وێت وه‌ها پیشانی بدات كه له‌نێو كورداندا شه‌ڕێكی گه‌وره هه‌یه. به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌یه‌وێت له ڕێی شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه ڕه‌وایه‌تی به داگیركارییه‌كانی له باشووری كوردستان بدات.
دوای ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زیاتر بره‌وی به شه‌ڕی ده‌روونی داوه. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا كه‌ناڵی به‌ناو «كوردستان٢٤» و كه‌ناڵه هاوڕێبازه‌كانی، له دژی په‌كه‌كه پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورك دوای ٢٣ی حوزه‌یران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان زیاتر كردووه و له‌م هێرشانه‌دا گه‌لی سیڤیل ده‌بێته قوربانی. له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه‌دا گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕاستییه له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لی كوردستان و ڕای گشتیی دیموكراتی ده‌بینرێت و ئه‌مه بانگه‌وازی به‌رخۆدانه.
هه‌رچه‌نده ڕاستییه‌كی وه‌ها هه‌یه، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك «كوردستان٢٤» و هاوڕێبازه‌كانی، له دژی كادره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه دوران كاڵكان و به‌سێ هۆزات پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی دژبه‌رانه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به كه‌ڵكی ده‌وڵه‌تی تورك دێت.
هه‌موو گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له باشووری كوردستان ده‌ژین ئه‌م ڕاستییه ده‌بینن. كه‌س و كادره‌كانی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه-ش له به‌رانبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ده‌روونییه كاردانه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناهێڵن له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كان شه‌ڕ ڕووبدات.
له شه‌ڕی ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین زیان به كوردان گه‌یشت. ئه‌م شه‌ڕه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ده‌ستی پێكراوه نه‌ك له‌لایه‌ن كوردان. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌م شه‌ڕه زۆرترین سوودی بۆ ئه‌وان هه‌بووه. هه‌ر بۆیه پێویسته كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ساز بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه ساز نه‌كرێت، تراژیدیای وه‌ك ساڵانی پێشوو دووباره ده‌بێته‌وه. كوردستان٢٤ و كه‌ناڵه‌كانی هاوشێوه‌ی، خزمه‌تی ئه‌و شته ده‌كه‌ن. ئه‌م هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌سێ هۆزات هێرشه له دژی هێڵی ئازادیی ژن كه ڕێبه‌ر ئاپۆ بونیادی ناوه. به هێرش له دژی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان-یش ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی. كه‌سانی بێكه‌ڕامه‌ت ده‌به‌نه به‌رنامه‌كانیان و به‌كاریان دێنن. ئه‌و كه‌سانه هه‌رگیز ناتوانن پێگه‌ی شكۆداری به‌سێ هۆزات و دوران كاڵكان له‌نێو تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادیی كوردستاندا له‌ق بكه‌ن.
ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئامانجی ئه‌و هێرشانه چییه و ئه‌و هێرشانه هه‌رگیز به ئامانج ناگه‌ن.