هێلی لەڤ خانمە سەماكار و مۆدە و گۆرانی بێژ ڤیدیۆیەكی هاوسەرگیری خوشكەكەی بڵاوكردەوە.
هێلی لەڤ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی هاوسەرگیری خوشكەكەی بڵاوكردۆتەوە و سەما دەكات.
هێلی نوسیویەتی: یەكێك لە خۆشترین ڕۆژەكانی ژیانم ، بینینی خوشكەكەم دیلان ئەبدولا كە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆی دۆزیوەتەوە.
هێلی لەڤ، خەڵكی شاری دهۆكە و لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و بە دوو كلیپ توانی ناوبانگێكی جیهانی بەدەستبهێنێت و لە ئێستادا بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دادەنرێت لە ھەرێمی كوردستان.