وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد لەبارەی گواستنەوەی كاڵا بە شێوەی ترانزێت لەسەر سنوورەكان و دەڵێت "لەپێناو نەهێشتنی قۆرخكاریی و برەودان بە جوڵەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەكردووە کەئیمزای ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و بڕیاردراوە بە گواستنەوەی كاڵا بەشێوەی ترانزێت كە لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراون بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی قۆرخكاریی و برەودان بە جوڵەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان.

وەزیری‌ دارایی راشیگەیاندووە "بەپێی‌ رێكار و میكانیزمی‌ گونجاو رێژەی‌ یەك لەسەر پێنجی‌ رەسمی‌ گومرگی‌ ناو پێناشەی‌ گومركی‌ و رەسمی‌ زیادە رێگە بەو كارە دەدرێت".

 


PM:05:39:01/08/2019