رێکخراوی هەنگاو، ئاشکرایدەکات، لە ماوەی یەک مانگی رابردودا، ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی تۆمار کراون، "لە ماوەی یەک مانگی رابردودا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩٢٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بە گوێرەی راپۆرتەکە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون".
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).