سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له دژی ئێران ئه‌نجام بدات، ئەوا بە توندترین شێوە ڕووبەڕویان دەبینەوە.
یه‌دوڵڵا جەوانی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری سیاسی ڕایگەیاند "واشنتن هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له دژی ئێران ئه‌نجام بدات، له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه خۆیان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی به‌رگریدا ده‌بیننه‌وه".
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری سیاسی ئەوەشیخستووەتەڕوو، ڕێگەنادەن هیچ هاوپەیمانییەكی دەریاوانی ئەمریكایی لە كەنداو و وڵاتانی ناوچەكە دروستببێت، چونكە هێزە چەكدارەكاكانی ئێران ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو دەپارێزن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ده‌ریاوانی له ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌كانی گه‌رووی هورمز و بابولمه‌نده‌ب.