پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند بە هۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی وڵوبە ژنێک کوژرا.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو كە شه‌وی رابردوو به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێوه له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی ژنێك كوژرا و تۆمه‌تبارێكیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
روونیشیكردەوە كە پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد و توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ش، ق، ئـ) له‌دایكبووی ساڵی 1997 ده‌ستگیربكرێت و بە بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405 راگیراوه.
ئاماژەشیداوە بەوەی ژنه كوژراوەكە ناوی (ك، ح، ف) له‌دایكبووی ساڵی 1993یە.
بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردووەتەوە و به‌بڕیاری دادوه‌ریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه به‌رده‌وامه.