خولی 13ی کۆنگرەی ئەستانە کە ئەمڕۆ کۆتاییهات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ڕەوشی باکوری سوریا(ڕۆژئاوای کوردستان) دەربڕی و ڕایانگەیاند: ڕێگە بە هیچ واقیعێكی تازه درووستكراو له باكووری سووریا و خواستی جیابوونه‌وه له خاكی سووریا نادرێت.
پاش كۆتاییهاتنی خولی 13ی كۆنگرەی ئەستانە لە نورسوڵتانی پایتەختی كازاخستان، بە سەرپەرشتی هەریەك لە روسیا و توركیا و ئێران، بەیاننەمەیەكی هاوبەش بڵاوكرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە كه "وڵاتانی دهستهبهركاری كۆنگره‌ی ئاشتیی ئه‌ستانه، نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌ربڕیوه".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هه‌ر سێ وڵات هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی واقیعی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به پرۆژه نایاساییه‌كانی راگه‌یاندنی حوكمی زاتی، كه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و ناوچانه راگه‌یه‌ندراوه".
هه‌روه‌ها ، هه‌ر سێ وڵاتی توركیا، رووسیا و ئێران، سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی جیاخوازی ده‌ربڕیوه، كه ئامانجی زیان گه‌یاندنه به سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و زیان گه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دراوسێ".