ئێزیدی لە عێراق نیو ملیۆنە، ٣٦٠ هەزاریان ئاوارەن، ٢٩٠٠ کەسیان بێ سەروشوێنن

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان تێدەپەرێت، ئەو کەمایەتییە ئاینیە لە عێراقدا ژمارەیان ٥٥٠ کەسە، ٣٦٠ هەزاریان ئاوارەبوون، لەشەڕی داعشدا تا ئێستا چارەنووسی ٢٩٠٠ ژن و پیاویان نا دیارە.
  
ئەمڕۆ ٨ی ئاب لە سەرتاسەری هەرێم مەراسیمی تایبەت بەبۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە، ئەنجام دەدرێت.  
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی ژمارەی کوردانی ئێزدی لە هەموو عێراق تاوەکو ساڵی 3-8-2014، ژمارەیان 550 هەزار کەس بووە و لەگەڵ هێرشی داعش نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارەبوون.

بەپێی ئەو ئامارە رۆژانی یەکەمی هێرشەکەی داعش بۆ سەر ناوچەکانی کوردانی ئێزدی هەزار و 293 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رفێنراوانی کوردانی ئێزدی بە ژمارە، رفێنراو: 6417 ، کچ: 3548 ، کوڕ: 2869، ژمارەی رزگارکراوانی دەستی داعش: 3509 ، 
ژن :1192، پیاو: 337، منداڵی کچ: 1033 ، منداڵی کوڕ: 947، تاوەکو ئێستا 2908  رفێنراو ماون رزگاربکرێن، مێ: 1323، نێر: 1585. 

شەڕی داعش جگە لە ئاوارەکردنی کوردانی ئێزدی لە ناوخۆی وڵات و ناچارکردنیان بە جێهێشتنی ناوچەکانیان، بووە هۆی ئەوەی نزیکەی 100 هەزار کوردی ئێزدی بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچبکەن.

چەکدارانی داعش هێرشیان کردبێتە سەر هەر شوێنێک، مەزارگە یان پەرستگەی کوردانی ئێزدیی لێبووبێت تەقاندوویانەتنەوە، بەجۆرێک تاوەکو دەسەڵاتیان لە شنگال و دەوروبەریدا هەبوو، 68 مەزاریان تەقاندوونەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ هێشتا ژمارەیەکی زۆری کوردانی ئێزدی بەهۆی ئاوەدان نەکردنەوەو، بوونی گرووپی چەکدار و ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی ناوچەکانیان ناچارن لەنێو کامپەکاندا بژین.




AM:11:20:03/08/2019