په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بە دەنگی 87 پەرلەمانتار رۆژی سێی ئابی، وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵ كوژی ئێزدییه‌كان ناساند.
ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە 2ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژە بڕیاری ناساندنی 3ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان، پڕۆژە بڕیاره‌كه به‌كۆی ده‌نگی 87 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده‌بوی دانیشتنه‌كه په‌سه‌ند كرا‌و كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بە نائاسایی ئەژماركرا لەبەرئەوەی پەرلەمان لەپشوودایە، بەرنامەی كاری تەنها بریتی‌بوو لەدەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازە.
پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو په‌رله‌مان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبوه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه‌یاساكه كرد.
کۆی پڕۆژەکەش کە لە چەند بڕگەیەک لە بارەی قەرەبووکردنەوە قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان لەخۆگرتبوو بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
بەپێی بڕیارەکە، 3ی ئاب وه‌ك جینۆساید به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدی ناسێندرا، مۆنۆمێنتێكیش دروست ده‌كرێت بۆ بهدۆکیۆمێنتكردنی هه‌مو ئه‌و تاوانه‌ی رێكخراوی داعش کە به‌رامبه‌ر به ئێزدیه‌كان ئه‌نجامی داوە.
ئه‌مڕۆ، پێنج ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی تاوانه‌كانی داعش دژ به ئێزدییه‌كان له شنگال و ده‌وروبه‌ری تێده‌په‌ڕێت، پاش ئه‌وه‌ی له 3ی ئابی 2014 هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بونه قوربانی و سه‌دان هه‌زاری دیكه‌ش ئاواره بوون.