بهڕێوهبهرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە هەڵەبجە روویداوە و لە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.
كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، ئەمرۆ شەممە كاتژمێر 11:17 دەقیقەی بەیانی بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3،6 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە.
كەشناسی ئەوەسی خستۆتەڕوو، بومەلەرزەكە بەقوڵایی 12 كم لە دووری 16 كم لەشاری هەڵەبجە روویداوە و لە هەندێك شوێنی هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.