پەکەکە لەهێرشێکدا بۆ سووپای تورک ٢٠ سەرباز کوژرا


هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند لە هێرشێکیاندا لە شێرناخ بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپای تورکیا ٢٠ سەربازی توركیا کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) ئەمڕۆ ٣ی ئاب رایگەیاند،"کاتژمێر 22:15ی ڕۆژی 1ی ئابی 2019، گەریلاكانی پەكەكە لە گردی شەهید کەندال سەر بە ناوچەی 'قلابان'ی شرناخ، چونە سەر سەنگەرەكانی سەربازانی سوپای توركیا و 14 سەربازیان كوشت و چەندین سەربازی دیكەیان برینداركرد".

لەو راگەیاندنەدا پەكەكە دەڵێت،"رۆژی دواتر و لە 2ی ئابدا، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆ ناوچەكە ئەنجامدا، لەو شەڕو پێكدادانەشدا 6 سەرباز كوژران و 4ی دیكەش برینداربون".

سەبارەت بە زیانەکانی گەریلا، پەکەکە ئاشکرای دەکات، هەر لەو شەڕەدا چوار گەریلای پەكەكە بە نارنجۆك خۆیان تەقاندوەتەوە و گیانیان لەدەستداوە".




PM:08:08:03/08/2019