لە ڤیدیۆیەکدا ساتی ههڵاتنی 15 زیندانی بازرگانیکردن بە تلیاکەوە له بنكهیهكی پۆلیس له شاری بهغدا بڵاوكرایەوە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە ئەو کاتە پێشان دەدات کە ١٥ تاوانباری بازرگانی کردن بە تلیاکەوە لە زیندانی " قەنات " لەبەغدا.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پۆلیسێک نابینیت کەو ١٥ زیندانییە لە زیندان هەڵدێن و هەندێک بەجلی ژێرەوە هەڵدێن، پاشان دەگەنە سەر رێگای گشتی و هەریەکەو بەلایەکدا هەڵدێت.
ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت، هەندێک لە پۆلیسەکان بەجلی ژێرەوە، وەک ئەوەی لە گەرماو بن، دێنە دەرەوەو بەدوای دژەکاندا رادەکەن.
رۆژی شهممه 3ی ئابی 2019 میدیاكانی عیراق بڵاویانكردهوه كه 15 زیندانی له بنكهی پۆلیسی قهنات له خۆرههڵاتی بهغدا ههڵاتوون كه له بنهڕهتدا 70 زیندانیی تێدا بووه.
پۆلیسی بەغدا دوای رۆژێک لە رووداوەکە بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا لە کارەکەی دوررخرایەوەو، چەند ئەفسەرێکی تر کە پەیوەندیان بە رووداوەکەوە هەبوو دەستگیرکران.