ڤیدیۆ.. سووپای تورک مێرمنداڵێکی شوانی کورد دەکوژن

لەناوچەی هەکاری سووپای تورکیا بە بیانووی رانەوەستانی گەنجێکی کوردەوە کە پیشەکەی شوان بووە، دەیکوژن.

ماڵپەری بی بی سی تورکی بڵاویکردەوە منداڵە شوانێكی كورد بە ناوی ویداد ئێكنجی كە تەمەنی ١٤ ساڵ بوو، لەلایەن سوپای توركیاوە بە تۆمەتی ئەوەی لەبەردەمیاندا نەوەستاوە، گولە باران كرا.

منداڵەكە لە ناوچەی شەمدینانی سەر بە هەكاری خەریكی شوانیەتی خۆی بووە، چەند سەربازێكی توركیا داویانەتە بەر دەسڕێژی گوللە و كوشتوویانە، دواتریش بۆ داپۆشینی تاوانەكەیان، دەڵێن پێیان گوتووە رابوەستێ و ئەویش راوەنەستاوە، بۆیە كوشتوویانە.

ویداد قوتابی دواناوەندی بووە، بە هۆی ئەوەی ژیانی خانەوادەكەیان خراپ بووە، بۆیە هاوینان بۆ بژێوی كاری شوانی كردووە، بەڵام بووە قوربانی گوللەی سەربازانی تورك.

پارێزگاری شاری هەكاری کەسەر بە ئاک پارتیە راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و پشتگیری لە سەربازە توركەكان دەكات و دەڵێ ئەوان بە ئەركی خۆیان هەستاون و پێیان گوتووە بوەستە و نەوەستاوە، بۆیە كوشتوویانە.







PM:08:46:04/08/2019