دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان

بانكی رافیده‌ینی عێراقی رایگه‌یاند " ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دابه‌شده‌كه‌ن ".

بانكی رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ " یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ئابی 2019، به‌ رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی شارەکانی عێراق ده‌كه‌ن".

ئەو بانکە ئەوەش دەخاتەروو " یەک شەممە خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌توانن بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".

له‌ عێراقدا مووچه‌ی خانه‌نشینان و چه‌ند توێژێك به‌ ئه‌لیكترۆنی كراوه‌و هه‌ر كاتێك بانكی رافیده‌ین واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند، ده‌توانن وه‌كو یه‌كه‌م شوێن بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لە هەرێم مووچە تەنها بەسەر چەند وەزارەتێکدا دابەشکراوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌3678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:35:05/08/2019