عێراق...وادەی یەكەم بارانبارینی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا

بەپێی پێشبینی پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران بارین عیراق دەگرێتەوە.

سادق عەتییە، پێشبینكاری كەشوهەوا رایگەیاندوە، بەپێی نوێترین نەخشەی كەشوهەوا، چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی ئەم مانگەشەپۆلێكی باران بارین روو لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی عیراق بكات. 

سادق عەتیە ئەوەشی خستۆتەڕوو دۆخی كەشوهەوا بەخێرایی گۆڕانكاریی بەسەردادێت و ئەگەر تاچەند رۆژێكی تر گۆڕانكاری بەسەر ئەو نەخشەیە روو نەدات، ئەوە باران دەبارێت.



PM:01:54:05/08/2019