ئەڵمانیا بەشداری هاوپەیمانێتیەکەی ئەمریکا لە گەروی هورمز ناکات

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەشداری هاوپەیمانێتیەكەی ئەمریكا لە گەروی هورمز ناكەن و بەڵام هەنگاوەكەی ئەوروپایان پێباش بوە هەرچەندە هۆشیاریشیان داوە كە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەناوچەكەدا دروستناكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە هایكۆ ماس،  وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندوە بەشداری هاوپەیمانێتییە سەربازییەكەی ئەمریكا ناكەین لەگەروی هورمز، بەڵام هەنگاوەكەی ئەوروپایان پێباش بوە هەرچەندە هۆشیاریشیان داوە كە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەناوچەكەدا دروستناكات.

ماس بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، "بریتانیا بەشداری هەنگاوەكەی ئەمریكا دەكات، بەڵام ئێمە نایكەین." 

دەشڵێت ئەو پرسە لەدەرەوەی گفتوگۆكانیان نیە، بەڵام پێیانوایە هەنگاوەكەی ئەمریكا كاری زۆر و كاتۆ زۆری دەبێت بۆ رازیكردنی لایەنەكان.

هەفتەی رابردوو، باڵوێزی ئەڵمانیا لەئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا داوای لەوڵاتەكەی كردوە لەگەڵ هەریەك لەبریتانیا و فەرەنسا هاوبەشی بكەن بۆ پاراستنی ئاسایشی گەروی هورمز، بەڵام ئەڵمانیا رەتیكردۆتەوە.



PM:03:58:05/08/2019