ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت كه باندێكی حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه كاری هاندان و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان كردووه.
سه‌عد حەربیه، به‌رپرسی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له كه‌ركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە كه" به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركوك توانیمان باندێكی حه‌وت كه‌سی ده‌ستگیر بكه‌ین كه كاری هاندان و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریان كردووه له پارێزگای كه‌ركوك."
راشیگه‌یاندووه كه " دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ناوچه‌كان رووبه‌رووبونه‌وه ڕوویداوە له‌گه‌ڵ بانده‌كه توانراوه داواكراوان ده‌ستگیر بكرێن و یه‌كێك له داواكراوان برینداربووه راوانه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ری .