نەورۆز ستافی راهێنەرانی دیاریكردو بەشداری یارییەكانی پاڵاوتنی خولی عێراق دەكەن


لە پاش چەند كۆبوونەوەیەكی دەستەی كارگێری لەسەر تیپی تۆپی پێی یانەكەمان و ئامادەسازییەكان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان، ئەمرۆ دوو شەممە 5/8 لە بارەگای یانە، بریاردرا بە دانانی پرسیار عەبدولرەزا وەك راهێنەری تیپ و كامەران عەلی وەك یاریدەدەری راهێنەر، مەریوان محەمەد وەك راهێنەری گۆڵپارێز دەستبەكار دەبێت.

سەبارەت بەم بریارەی یانەكەمان جێگر عەبدوڵا ئەندامی دەستەی كارگێری كە وەك سەرپەرشتیاری تیپ لە جێگەی خۆی دەمێنێتەوە، پێی راگەیاندین كە دەیانەوێت ئەمساڵ لەچاو ساڵانی تر تر زووتر دەست بە ئامادەكارییەكان بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا ستافی راهێنەرانیان دیاریكردووەو دواتر دەستدەكەن بە رێكخستنەوەو پێكهێنانی تیپەكەش.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە بەنیازن لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری یارییەكانی پاڵاوتنی خولی عێراق بكەن بەو ئامانجەی سەركەوتن بۆ خولەكە دەستەبەربكەن.

یانەی وەرزشی نەورۆز


PM:08:54:05/08/2019