هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتیان دەکاتەوە لە داخستنی تونێلی پێشڕەو

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بەهۆی داخستنی تونێلی پێشرەو، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە تونێلەکەدا.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە" شەوی سێشەممە رێكەوتی 6ی ئابی 2019 لەكاتژمێر 9ی شەو بۆ 11ی شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت".

ئاشکراسیکردووە" بەمەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی و پاكردنەوەی كامێرا و سێنسەرەكان و گۆڕینی هەندێك لە گڵۆپەكانی ناو تونێلەكەیە".

هاتوچۆی سلێمانی جەختیشدەکاتەوە، لەوەی داوا لە شۆفێران دەكات كە لەو كاتەدا رێگەی شاخی گۆیژە بەكاربهێنن.


AM:11:47:06/08/2019