ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هاته‌ده‌نگ و دەڵێت "هێڵی سور مەبەزێنن".
دوای ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانی کرد هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیانكرد به‌جموجۆڵ له‌سنوره‌كانی ڕۆژئاوا.
له‌به‌رامبه‌ردا، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "ڕێگه به‌چونه ناوه‌وی توركیا بۆ باكوری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) ناده‌ین و هێڵی سوره".
وتیشی "هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێَكی سه‌ربازی توركیا له‌باكوری سوریا قبوڵكراو نییه، ڕێگری له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین و قبوڵی ناكه‌ین، چونكه ئه‌وه لای ئه‌مریكا به‌زاندنی هێڵی سوره‌و به‌توركیاش ڕاده‌گه‌یه‌نین هێڵی سور مه‌به‌زێنن".