فاروق مەلا مستەفا: تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا بە زیانی هەرێم دەشکێتەوە

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری ناوداری کورد پێیوایە تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا بە زیانی هەرێم دەشکێتەوە و دەڵێت: بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانە، پێویستمان بە کات و شوێنی گونجاوە.

فاروق مەلا مستەفا  سەبارەت بە کابینەی نوێ و کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەڵێت "زەمەن بۆ کێشەی ئابووری زۆر گرنگە، کەواتە با چاوەڕوان بکەین بزانین ئەم کابینەیە دەتوانێ بە دەستی ئاسنین لە گەندەڵی بدەن".

ئاماژەی بەوەشداوە "رێگا راستەکە ئەوەیە هەرێمی کوردستان رووی لە بەغدا بێ، چونکە تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا، بە زیانی هەرێم دەشکێتەوە".

ئەو سەرمایەدارەی کورد لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "زەمەن" سەبارەت بە وازهێنانی لە پرۆژەی بازرگانی و پشوودانی یەکجاریی، دەڵێت: من تا مردن واز لە پڕۆژە ناهێنم، بازرگانی فرە لایەنە پیشەسازیی تێدایە، کشتوکاڵی تێدایە، ئەوەی من دەیکەم زیاتر خولیا و جۆرێ لە پیشەگەریی و ئارەزووە. من یەک پڕۆژەو تەنانەت یەک دۆلاریشم نییە لە دەرەوەی کوردستان بێ. ئەوەی هەمە هەمووی لە کوردستانە.

 



PM:02:47:06/08/2019