بەڤیدیۆ...ماریا هەورامی بینەرەکانی سەرسام کرد

خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد ماریا هەورامی بە گۆرانیەک شەقامەکانی شاری سلێمانی بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.

هونەرمەندی کورد ماریا هەورامی، ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە ٥/ ٨/ ٢٠١٩ لە شەقامی سالم لە سلیمانی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەشی هەوادارەکانی کرد.     
 
کلیپەکە لە دەرهێنانی حەمەی شەمە و لە دوای تەواو بونی مەراسیمەکە کلیپە نوێیەکەی ماریا هەورامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوویەوە کە سەرجەم هەوادارەکانی سەرسام کرد.  

 ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کوردستان، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە خەڵکی ناوچەی هەورامانی باشوری کوردستانە و و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی لە سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە وخاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە. 



PM:05:07:06/08/2019