بەشێوەیەکی گشتی قژ پێویستی بە پارێزگاریکردن و خزمەت هەیە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بمێنێتەوە، تووشی هەڵوەرین و رووتاندنەوە و بژ بوونەوە نەبێت.
1-رۆژانە هەرگیز قژت مەشۆ.
2-بەکارهێنانی خاولی خراپ و ناتەندروست، دەبێتە هۆی هەڵوەراندنی قژ.
3-ماوە ماوە خوارووی قژت ببڕە.
4-ئاوی شلەتێن بەکاربهێنە، نە گەرم بێت نا سارد.
5-پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، کە دەوڵەمەند بێت بە کانزا و ڤیتامین.
6-قژت بپارێزە لە گەرمییە زۆرەکان.
7-لە تیشکی خۆر و کلۆر، قژ بپارێزە، لە رێگای بەکارهێنانی کرێمی تایبەت.
8-خۆت بەدووربگرە، لە بەکارهێنانی بۆیە و رەنگە کیمیاییەکان.
9-ئەگەر قژت لولە، هێندە ئامێری ئوتو بەکارمەهێنە.
10-بەکارهێنانی ماسک و زەیتی سروشتی بەسوود.